English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری کارەبای عێراق: پێویسته‌ سوود لە گازی کوردستان وەربگرین
2022-06-10 [06:54 AM]

ZNA:هەولێر


وەزیری کارەبای عێراق لە پێشانگەی وزەی بەغدا راگەیاند، عێراق پێویستی بە وەبەرهێنانە لە کەرتی گاز و لەم کاتەشدا ناتوانێت پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، بۆیە پێویستە حکومەتی عیراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەماهەنگی هەبێت و سوود لە گازی کوردستان وەربگرێت.

عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌بای عێراق گوتی: بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنان بكرێت، ره‌نگه‌ گاز به‌شی پێداویستی عێراقیش بكات، ئه‌گه‌ر كوردستان گاز به‌رهه‌م بهێنێت، ئێمه‌ ده‌توانین لێیان بكڕێنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ساڵانی داهاتوو پێداویستمان به‌ گازی زیاتر ده‌بێت، به‌راورد به‌ وپێویستییه‌ی ئێستا.

گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و كۆمپیانیای گه‌وره‌ له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، ئومێده‌وارم له‌داهاتوودا كاری هاوبه‌ش بكه‌ین، هه‌ماهه‌نگی زیاتریش هه‌بێت.

K24





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad