English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ جۆر گەنمى نوێ بۆ جووتیاران دابینکراوه‌، کە بەرگەى وشەکەساڵى و گەرما دەگرن
2022-06-10 [07:04 AM]

ZNA:هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر رایگه‌یاند، سێ جۆر گەنمى نوێ بۆ جووتیاران دابینکراوه‌، کە بەرگەى وشەکەساڵى و گەرما دەگرن.

توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر ئاشكرای كرد، هەر لەسەرەتای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی جیاوازیان هەبووە، لە چوارچێوەی دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆ لە بەشی بەروبوومی رووەکی چەند ساڵێکە خەریکی دروستکردنی تەرزی نوێن، بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە و وشکەساڵی.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەکاتی وشکەساڵیدا توانیویانە 3 جۆر گەنمی نوێ دابین بکەن و  ئێستا لە قۆناغی زیاد کردنن، بۆ ساڵی داهاتووش دەکەوێتە دەستی جووتیارەکان و دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر روونیكرده‌وه‌، گەنمە نوێکە توانایەکی زۆر باشی هەیە و بەرگری وشکەساڵی و ئافاتە کشتوکاڵییەکان دەگرێت، هەروەها جگە لەوەش هەردوو رێکخراوی نێودەوڵەتی (سمید - ئیکاردا) ساڵانە داوای سێتاتی بەروبوومی دانەوێڵە هاوکاریان دەکەن.

ساڵانە بەپێی کار و پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ، نزیکەی 40 بۆ 50 توێژینەوە ئەنجام دەدەرێت و ئەنجامی تویژینەوەکان بە راپۆرتێک بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دەخرێتەڕوو.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad