ZNA – هەولێر
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ئاشكرایكرد، سەرلەنوێ ئۆکراینا ئاوەدان دەکەینەوە، ناچارن ئەمە بکەین و دەیکەن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ئورسولا ڤۆن دێر لاین، لە گوتارێکیدا رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی ماریوپۆڵ و تەلارسازە ئۆکراینییەکان دەبێت، سەرلەنوێ ئۆکراینا ئاوەدان دەکەینەوە، ناچارین ئەمە بکەین و دەیکەین چونکە ئەرکی ئەخلاقیی ئێمەیە".
ڤۆن دێر لاین بهپێویستیشی زانی سهرلهنوێ بنیاتنانهوهی بوارهكانی ژیان لەسەر بنەمای رێککەوتنی سەوزی ئەورووپا و بەپێی رۆحی "باوھاوسی ئەورووپای نوێ" ئەنجام بدرێت و رایگەیاند پێویستە یەکێتی ئەورووپا بەرەوپێشچوون لە سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە بەدەستبھێنێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا گوتیشی: "ئابووری رووسیا پشت بە گاز، نەوت و خەڵوز دەبەستێت و ئێمەش وەک یەکێتیی ئەورووپا بە رێژەیەکی زۆر بەوانەوە پەیوەستین، بەھۆی ئەم جەنگە مەترسیدارەوە بڕیارماندا پەیوەستبوونمان بەمانە کەم بکەینەوە، ئێستا دەبێت پێشکەوتن بەدەستبھێندرێت، نابێت لەگەڵ دابینکەری نوێدا گیر بخۆین بەڵکو بەرەو وزەی نوێبووەوە ھەنگاو بنێین".
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |