ZNA - هه‌ولێر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له فه‌رمانده‌ی حه‌شدی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، له كرده‌یه‌كی سه‌ربازیدا توانرا هه‌وڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی بارێكی هه‌مه‌جۆری چه‌ك بۆ چه‌كدارانی داعش پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵێكی هێنانی بارێكی چه‌ك كه ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی دهیگوازتهوه، له‌و كاته‌ی ده‌یویست بازگه‌ی ئاسایش له نزیك رێگای خێرای نێوده‌وڵه‌تی رۆژئاوای ئه‌نبار ببڕێت، ئامێری سۆناری بازگه‌كه باره‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كی جۆراوجۆریان له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه دۆزیه‌وه كه به‌شێوه‌كی لێزانانه له‌ژێر كوشنی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ئاخنرا بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هێزه ئه‌منییه‌كان شوفیری بارهه‌ڵگره‌كه و هاوكارێكیان ده‌ستگیر كرد، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرا بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت له لایه‌نی نێره‌ری چه‌كه‌كه و شوێنی چه‌كدارانی داعش لێوه‌ربگیرێت.
سه‌رچاوه: مه‌علومه
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |