English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووسەربازی توركیا لەهەرێمی كوردستان كوژران
2022-06-12 [08:06 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، دوو سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە باشووری کوردستان كوژران هاوكات دوو سەربازی تریش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە،12-6-2022، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: رۆژی 11-6- 2022، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەربازانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روویدا، لە ئەنجامدا عەریفێک و سەربازێکی گرێبەست بە ناوەکانی عومەر یڵدرم و محەممەد عەلی چاپ کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوێنێ شەممە رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ دوو سەربازی گریبەستی سوپای وڵاتەکەیان بە ناوەکانی فوئاد ئۆزەر و گۆگهان دەمیر کوژراون و دووانی دیکەش بریندارن. بەمەش وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا کوژرانی عەریفێک و سێ سەرباز و  برینداربوونی چوار سەربازی راگەیاند

 

 





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad