English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆكرانیا بەفەرمی داوای لەیەكێتی ئەوروپا كرد ببێتە ئەندام
2022-06-12 [08:30 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پشتگیری ئەوە دەکات ئۆکرانیا ببێتە بەشێک لە یەکێتییەکە، ئەمەش دوای لێدوانی سەرۆكی ئۆكرانیا دێت.

 

دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دواخستنی یەکێتی ئەوروپا لە وەرگرتنی داوای وڵاتەکەی بۆ بوون بە ئەندام، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا سەردانی کیێڤی کرد و پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای بۆ بوون بە ئەندامی ئەو وڵاتە راگەیاند.

ئورسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: چەند مەرجێک هەیە بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و پێویستە ئۆکرانیا چەند چاکسازییەک لە وڵاتەکەیدا بکات بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتییەکە، بەڵام یەکێتییەکە ئۆکرانیا وەک بەشێک لە خۆی دەبینێت.

ڤۆن دێرلاین دەشڵێت، "لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا باسی مەرجەکەنی بوون بە ئەندامم کردووە و پێم راگەیاندوون، پێویستە چاکسازی بکەن و گەندەڵی لە وڵاتەکایاندا کەم بکەنەوە."

ئەو روونیشی كردەوە، "گفتوگۆکانی ئەمجارەم لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆکرانیا یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ بوون بە ئەندامی ئەو وڵاتە لە ئەوروپا."

لەبارەی هاوکارییەکانی ئەوروپاوە بۆ ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییانی ئۆکرانیا بە خۆڕاگرییەوە جەنگاون لە دژی روسیا و ئەوروپاش هاوکار دەبێت لە دووبارە بونیادنانەوەی شارەکانی ئەو وڵاتە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ مانگ و دوو هەفتەیە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لە دووەم مانگی جەنگدا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە فەرمی داوای وڵاتەکەی بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پێشکەشی یەکێتییەکە کرد.

 





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad