English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی داوا دەكات پشكنینی پی سی ئاڕ لەگەشتەكاندا هەڵبوەشێنرێتەوە
2022-06-12 [08:47 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی ئاشكرای كرد، وەزارەتی تەندروستی داوا دەكات پشكنینی پی سی ئاڕ هەلبوەشێنرێتەوە لەگەشتەكانی فڕۆكەدا، لەجێی ئەمە كارتی كوتانی نێودەوڵەتی دروست بكرێت.

گوتەبێژی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی جیهاد دیوان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی داوا دەكەن كە كارتی كوتانی نێودەوڵەتی كە وەزارەتی تەندروستی دەریكردووە بەرهەم بهێنرێت و پشت بەستن بە پشكنینی پی سی ئاڕ هەڵوەشێنرێتەوە.

گوتەبێژەكە تەئكیدیشیكردەوە: تاقیكردنەوەی پی سی ئاڕ لەكاتی بوونی كارتی نێودەوڵەتیدا هەڵدەوەشێنرێتەوە.

ئەو گوتیشی: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی دامەزراوەیەكی جێبەجێكارییە كە ڕێنوێنی وەردەگرێت لە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، چ بە هەڵوەشاندنەوە یان هێشتنەوەی كارتی ڤاكسینی نێودەوڵەتی.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی دووپاتیكردەوە كە بەردەوام دەبێت لە پشتبەستن بە كارتی كوتانی نێودەوڵەتی بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە و پاراستنیان لەكۆرۆنا و كەمكردنەوەی زیانەكانی.

 





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad