ZNA-هەولێر
کەسێک بە ناوی (ن.ر.ا.م) کە دانیشتووی گەڕەکی گوڵانە لە شاری ئاکرێ ، ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە مامەڵە بە کارتی مۆبایلەوە دەکات بە شێوەیەکی قەرز و قیست پارە لە خەڵک وەردەگرێت کە گوایە بۆیان زیاد دەکات و مامەڵەی پێدەکات، دوای هەلخەلەتاندنی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی و پێدانی پارە لەڵایەن هاوڵاتییانەوە ، چەند ڕۆژێکە خۆی ونکردووە و ژمارەی مۆبایلیشی داخستووە و کەس نازانێت لە کوێیه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە قایمقایمی شاری ئاکرێ ئاشکرای کردووە هەتا ئێستا کەس سکالای لەسەر ئەم تۆمەتبارە تۆماڕنەکردووە، هەر کاتێک سکالا لەسەر تۆماڕ کرا ڕێوشوێنی یاسای لەبەرامبەردا دەگرێتەبەر
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |