English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چوار هۆكاری بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی تای خوێنبه‌ربوون دیاریكرد
2022-06-12 [10:21 AM]

ZNA : هەولێر


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، چوار هۆكار بوونه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی تای خوێنبه‌ربوون، كه‌ تا ئێستا 162 حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌ و 27 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

حه‌مید نایف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع) روونیكرده‌وه‌، فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری به‌شێكه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌رپرسه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ده‌رده‌ كوشنده‌كانی به‌ درێژایی ساڵ تووشی مه‌ڕوماڵات ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ش ده‌ده‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ و تای خوێنبه‌ربوون كه‌ زیاتر له‌ هه‌ردوو وه‌رزی به‌هار و پاییز ته‌شه‌نه‌ ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌نه‌وه‌ رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ته‌واوی عێراق تیمه‌كانیان كار ده‌كه‌ن.

له‌ باره‌ی هۆكاری زیادبوونی تووشبووانی تای خوێنبه‌ربوون له‌ عێراق، نایف ئاشكرای كرد، چوار هۆكار ده‌بنه‌ هۆی خێرا بووڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌، كه‌ ئه‌ویش كه‌می ژماره‌ی كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری و سه‌ربڕینی مه‌ڕوماڵاته‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و شوێنه‌ لابه‌لاكان، له‌گه‌ڵ گرنگینه‌دان به‌ پاكوخاوێنی ژینگه‌ی ئاژه‌ڵداری و كه‌مبوونی كاتژمێره‌كانی ده‌وامكردن له‌كاتی په‌تای كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینكردندا.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌، تیمی گه‌ڕۆكیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق هه‌یه‌ و به‌ ده‌رمانی تایبه‌ت مه‌ڕوماڵات و شوێنی به‌خێوكردنیان ده‌ڕشێنن.





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad