English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران ٣١ هاووڵاتی بە تۆمەتی تێکدانی بازاڕ و گران‌کردنی بەهای دۆلار دەستبەسەر کران.
2022-06-12 [07:15 AM]

ZNA – هەولێر


لە کاتێکدا کە بەهای دۆلار لە بەرانبەری دراوی ئێراندا ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی ئەم وڵاتەدا تۆمار کردووە، جێگری سەرۆکی پۆلیسی ئاسایشی ئابووریی ئێران ڕایگەیاند ٣١ کەس لەو کەسانەی بە هۆی ئاڵوگۆڕی نایاسایی دراوەوە بوونەتە هۆی گران بوونی بەهای دراوە بیانییەکان، دەستبەسەر کراون.

بە گوتەی سۆهراب بەهرامی، شێوازی کاری ئەمانە کە پێی دەگوترێ "ئاڵوگۆڕی سبەینێ" بەم شێوەیەیە کە ئەمڕۆ دۆلار دەکڕن یا دەیفرۆشن، بەڵام سبەینێ دۆلارەکە ڕادەستی کڕیارەکە دەکرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خواستی ناڕاست لەسەر دۆلار زیاد بێ و ببێتە هۆی گران بوونی دۆلار.

پۆلیسی ئاسایشی ئابووری چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ڕاگەیاندبوو، بیست کەسی دەستگیرکردوووە، کە دەستیان لە گرانبوونی دۆلاردا هەبووە.





ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad