ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی درامایی The Northmanلە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 22 نیسانی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 67 ملیۆن و 881 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 34 ملیۆن و 75 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 33 ملیۆن و 806 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا ئەلیکسێندەر سکارسجارد، ئانیا تایلۆر جۆی، نیکۆڵ کیدمان، ئیسان هۆک و ویلیەم داڤۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەم بەرهەم باس لە سەرکردەیەکی ڤایکینگ دەکات کە لە پێناو دادپەرەوەریدا باوکی دەکوژێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad