English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی Uncharted لە سینەماکاندا
2022-06-08 [07:33 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمیUncharted  لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 18 شوباتی رابردوو لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی 401 ملیۆن و 108 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 148 ملیۆن و هەشت هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 253 ملیۆن و 100 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سۆنییە، تێیدا مارک وێلبێرگ و تۆم هۆلاند رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و ناوەڕۆکێکی سەرکێشی، کۆمێدیا، دراما و ئەکشنی هەیە.

بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە چەند جارێک بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا، بڕیاربوو لە کانوونی یەکەمی 2020 بڵاوبکرێتەوە، دواتر بۆ ئازاری 2021 دواخرا، پاشان بۆ 16 تەممووزی 2021 دواخرا، دوایین جاریش بۆ ئەمساڵ بوو.

چیرۆکی فیلمەکە لە زنجیرە یارییەکی ڤیدیۆیی وەرگیراوە و رۆبن فیشلەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad