ZNA – هەولێر
وائل کفوری گۆرانیبێژی لوبنانی، ئاهەنگێک لە 17 ئەم مانگە بۆ هەوادارانی لە قەتەر سازدەکات. ئەم ئاهەنگە دەبێتە دووەم ئاهەنگی ئەو گۆرانیبێژە لەو وڵاتە، لە دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ یەکەم ئاهەنگی گێڕا. بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا کفوری گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکێش بە هەوادارانی لە قەتەر بکات. دوایین کاری هونەریی ئەو هونەرمەندە گۆرانی "بنت القویة" بوو کە لە تێکست و ئاوازی سەلیم عەساف بوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad