ZNA – هەولێر
جاستین بیبەر گۆرانیبێژی کەنەدی، بەهۆی نەخۆشکەوتنی، کۆنسێرتەکانی دوادەخات. ئەو گۆرانیبێژە لە پۆستێکدا لە ئینستگرام رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشکەوتنی و لەسەر داوای پزیشک، کۆنسێرتەکانی گەشتە هونەرییەکەی دوادەخات. ئەو کۆنسێرتانەی بڕیارن سازبکرێن، لە ئەمریکا و کەنەدان کە بەشێکن لە کۆنسێرتەکانی گەشتە هونەرییەکەی 2020. ئەو گۆرانیبێژە گەشتە هونەرییەکەی 2020ـی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخست و ئەمساڵ درێژەی بە کۆنسێرتەکانی دەدات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad