ZNA – هەولێر
رێکخەرانی خەڵاتی گرامی، بەشێکی دیکەیان بۆ خەڵاتکردن زیادکردووە، ئەویش خەڵاتی باشترین ڤیدیۆکلیپی یارییە ڤیدیۆییەکانە. ئەو خەڵاتە میوزیکییە ئەمریکییە، یەکێک لەو پێنج خەڵاتە دەبێت کە بۆ خەڵاتەکانی دیکە لە خولی داهاتوودا زیاد دەکرێن. خەڵاتی گرامی پێشتریش گرنگی بە یارییە ڤیدیۆییەکان داوە و لە 2011 خەڵاتی بەخشیوەتە گۆرانی یەکێک لە یارییە ڤیدیۆییەکان، ئەویش خەڵاتی باشترین دابەشکردنی میوزیکی بووە. گرام، بە گرنگترین خەڵاتی میوزیکی لەسەر ئاستی ئەمریکا دەناسرێت و یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی میوزیکییە لە جیهاندا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad