ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "واحد تانى" کە ئەحمەد حیلمی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرێت، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات. ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنیا لە شەوی شەممەدا توانی 439 هەزار جونەیهـ بەدەست بێنێت و کۆی داهاتی لە جەژنی رەمەزانەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووتە 66 ملیۆن جونەیهی میسری. لەم بەرهەمە سینەماییەدا ئەحمەد حیلمی، روبی، نەسرین ئەمین، سەید رەجەب رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و محەممەد شاکر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەحمەد حیلمی، لە دوای سێ ساڵ دابڕان لە سینەما دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad