ZNA – هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆى خۆڵبارینەوە مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە بۆیە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـ6- 2022، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا رایگەیاند: کە بەهۆى خۆڵبارینەوە مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە و بەوهۆیەوە گەشتەکانیان راگرتووە.
فڕۆکەخانەى بەغدا ڕوونیشی كردەوە، "کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە لە هەر گۆڕانکارییەکى کەشوهەوا و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان."
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ئەمساڵ زۆرترین شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە عێراق و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە کردووە و بووەتە هۆی راگرتنی گەشتەکان و دەوامی فەرمانگەکان.
ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە |