English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر بڕیاریدا بەداخستنی هەموو بارەگاكانی
2022-06-13 [09:00 AM]

​ZNA – هەولێر


نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر رایگەیاند، موقتەدا سەدر بڕیاریدا بە داخستنی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی سه‌ر به‌ ره‌وته‌كه‌ی جگه‌ له‌ شه‌ش بارەگا.

نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، له‌سه‌ر راسپاردە موقتەدا سەدر بڕیاردراوە سه‌رجه‌م دامەزراوەكانی سەر بە رەوته‌كه‌ لە قۆناغی ئێستادا دابخرێن، جگە له‌ شه‌ش بارەگا، كه‌ بریتین له‌ دەزگای مەرقەدی شەریف بە هەموو جومگە ئیدارییەكانییەوە، نوسینگەی سەید شەهید، نوسینگەی تایبەت، دەستەی كەلەپووری سەید شەهید، برانی سەید شەهید (مۆزەخانە) و بونیان مه‌رسوس.

نووسینگه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، پێویستە ئەو شەش دامەزراوەیە بەردەوام بن لە كاركردن بەپێی چوارچێوەی ئیدارەی پێشوو.

 





ئەم هەواڵە 1255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad