English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎ئەو شەش ڕەفتارەی دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت چین
2022-06-13 [09:37 AM]

ZNA : هەولێر


‎1. توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان، چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەڕوی تەندروستیەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن. ‎2. خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکییەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە و گرفت لەگەدە. ‎3. خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکیەکان سودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرتنی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت. ‎4. خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت. ‎5. خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت. ‎6. ڕۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری هەرس هەیە سودی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.





ئەم هەواڵە 1315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad