English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتۆ: تورکیا نیگەرانی ڕەوای سەبارەت بە تیرۆر هەیە
2022-06-13 [12:24 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی، تورکیا "نیگەرانی ڕەوای" سەبارەت بە تیرۆر هەیە و بابەتەکانی دیکە دەبێت بەجددی وەربگیرێن.

سوید و فینلەندا هەوڵی ئەندامێتی لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا دەدەن، بەڵام تورکیا دژایەتی ئەوە دەکات و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە هێزە کوردەکانی سوریا تاوانباری کردوون و دەڵێت پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ ناکات.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی فینلەندا ساولی نینیستۆدا وتی، "هیچ وڵاتێکی دیکەی ناتۆ هێندەی تورکیا ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی نەبووه‌تەوە"، ئاماژەی بە گرنگی ستراتیژی جوگرافیای تورکیادا.

سوید و فینلەندا چەند دەیەیەکە نەچوونەتە پاڵ هیچ هاوپەیمانێتییەکی سەربازییەوە، بەڵام داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ناچاریکردن داوای ئەندامێتی لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا بکەن. سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سوید و فینلەندای تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لەو هێزە کوردییانەی کە لەلایەن تورکیاوە بە ' تیرۆریست ' ناوبراون.

جێی ئاماژەیە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە تورکیا دژایەتی دەکات یەکێکە لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمەریکا لە شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعشدا و ڕۆڵێکی گرنگییان لە شەڕی دژ بە گروپە تیرۆریستییەکەدا هەبووە.

لە ساڵی 2019 ەوە کاتێک تورکیا هێرشی سەربازیی کردەسەر سوریا بۆ لەناوبردنی ئەو گروپە چەکدارییانەی کە بە تیرۆریستیان دەزانێت، سوید و فینلەندا هەناردەکردنی چەکییان بۆ تورکیا قەدەغە کرد و تاوەکو ئێستاش بەوشێوەیە ماوەتەوە.

تورکیا داوای لەو دوو وڵاتە کردووە کۆتایی بە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا بهێنێن، داوای لێکردوون ئەو کەسانەیان ڕادەست بکاتەوە کە پشتیوانی لە هێزە کوردییەکانی سوریا دەکەن و دژایەتی حکومەتەکەی ئەردۆغان دەکەن.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا یانس ستۆڵتنبێرگ هەوڵیداوە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە چارەسەر بکات، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەی بە هیچ بەرەوپێشچوونێک نەکرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad