English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎پیاز چی له‌ پێستی مرۆڤ ده‌كات
رێکلام
2022-06-13 [02:43 AM]

ZNA: هەولێر


‎پیاز یەكێكە لەو سەوزانەی بەشێوەیەكی زۆر لە ژیانی رۆژانەماندا بەكاری دەهێنین بۆ خواردن ئامادەكرن، بەڵام لێرەدا سوودەكانی پیاز دەستنیشان دەكەین لەبواری تەندروستیدا و چارەسەری كێشەكانی پێستدا، سەرەڕای بۆن تیژی پیاز، چەندان پێكهاتەی گرنگی تێدایە وەكو دژە هەوكردن و دژە بەكتریا و تایبەتمەندی دژە ئۆكسید ئەم پێكهاتانە لە زۆر گژوگیای تەندروستتدا هەن و مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی پێستدا دەكەن، ئەگەر دەتەوێت بە پیاز چارەسەری كێشەكانی پێستت بكەیت پێویستە ئەم چەند خاڵە بخوێنیتەوە. ‎یەكەم: چارەسەری زیپكە دەكات ‎پیاز باشترین و خێراترین چارەسەرە بۆ لەناوبردنی زیپكە، بە بەكارهێنانی ئاوی پیاز و لێدانی لەو شوێنەی زیپكەی هەیە، ئەوا میكڕۆب و ڤایرۆس و هەوكردنەكان لەناو دەبا و بەخێرایی زیپكەكە بە كۆتا دێنێ و ڕێگەیش لە دووبارە دروستبوونەوەیان دەگرێ. ‎دووەم: لابردنی پێستی مردوو ‎ئاوی پیاز توانای لابردنی پێستە مردووەكانی هەیە و پێستی زیاد لە پێویست لا دەبات ،زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە پێستیان دوو ڕەنگە، لەكاتی بەكارهێنانی ئاوی پیاز بۆ لابردنی پێستی مردوو پێویستی 20 خولەك بە پێستەوە بمێنێتەوە تا كارەكانی لەسەر پێست ئەنجام بدات، بتانكات بە خاوەن پێستَێكی ناسك باشتر وایە لەگەڵ ماستدا تێكەڵ بكرێت بۆ كاڵكردنەوەی ڕەنگی پێست. ‎سێیەم: رێگری كردن لە دروست بونی چرچ و لۆچی پێست ‎بەهەمان شێوە بەكارهێنانی ئاوی پیاز و ماست چارەسەرێكی باشە بۆ ڕێگری كردن لە چرچ بوونی پێست، بەڵام باشتر وایە دوای تێكەڵ كردنی دوو پێكهاتەكە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دابنرێت و دواتر بەكار بهێنرێت، بۆ ئەوەی پیازەكە دژە ئۆكسیدی تەواو لە پێكهاتەكەی دا بڵاو بكاتەوە. جیا لەوە پیاز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و پێویستە بۆ بەرهەم هێنانی كۆلاجینی پێست. ‎چوارەم :شوێنەواری برین لەناو دەبات ‎دەتوانن بە دوو ڕێگە لە ڕێگەی پیازەوە شوێنەواری برین لەسەر پێست و ڕووخسار لەناو ببەن، یەكەمیان دەتوانن پارچەیەك پیاز لەسەر شوێنەواری برینەكە بخشێنن، یان ئاوی پیازی لێ بدەن، بەهۆی زۆری ڕێژەی ڤیتامین C لە پیازدا هەیە، لەجیاتی شوێنەواری برینەكە خانەی نوێ دروست دەبێ و بۆ هەمیشە شوێنەوارەكەی لەناو دەبات.





ئەم هەواڵە 2197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad