English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نانی بۆر تا چەند تەندروستە
2022-06-13 [05:08 AM]

هەولێر : ZNA


زۆر کەس بۆئەوەی دووربکەونەوە لە خواردنی نا تەندروست واز لە نانی سپی دەهێنن و لەجیاتی ئەوە نانی بۆر دەخۆن، بەڵام ئایا تاچەند ئەمە تەندروستە؟ بەگوێرەی وتەی بەشێك لە پسپۆڕانی بواری خواردن لە بەریتانیا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانەی کە لەجیاتی نانی سپی نانی بۆردەخۆن بەتایبەت ئەوانەی کە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دووەم، ئەگەری هەیە ئاستی شەکر لە خوێنیاندا زیاتر بەرزببێتەوە لەجیاتی ئەوەی کەمبکات، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە. هەروەها ئەو نانە بۆرانەی کە لە مارکێتەکان هەیە ئەگەری هەیە سروشتی نەبن بەڵکو تام و بۆن و رەنگیان تێکراوە، کە ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ئاستی شەکر دەبێت لە خوێندا بە ڕاددەیەکی زیاتر لەوەی کە نانی سپی کاریگەریی دەبێت. ئەوەشیان خستووەتەڕوو، گرنگە تووشبووانی شەکرە پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵە تەواوەکان بخۆن وەك ساوەر و برنجی قاوەیی و جۆ بخۆن، چونکە ئەم خواردنانە کاربۆهیدراتی ئاڵۆزیان تێدایە کە بە ئاسانی لەلایەن سووڕی خوێنەوە دەمژرێت و نابیتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، هەروەها ریشاڵەکانی تێدایە کە پارێزگاری لە بەکتریای هەناوی دەکات.





ئەم هەواڵە 1147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad