ZNA – هەولێر
پاش زیادبوونی توندوتیژی چەکداریی، ھەزاران کەس لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا بەمەبەستی داواکاریی ئەنجامدانی پێداچوونە لە پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک، خۆپیشاندانیان کرد.
ھەزاران کەس لە رێپێوانی رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی "March for Our Lives (بۆ ژیانەکانمان رێپێوان بکەن) بەشدارییان کرد. ئەم رێکخراوە لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ھێرشێکی چەکداریی بۆسەر قوتابخانەیەک و کوژرانی ١٧ کەس لە شاری پارکلاندی فلۆریدا دامەزراوە.
سەرۆکی شارەوانیی واشنتۆن، موریال بۆوسەر، لەم خۆپیشاندانەدا قسەی کرد و بانگھێشتی کۆتاییھێنان بە توندوتیژی چەکداریی و ھەنگاونانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەم بارەیەوە کرد.
هاوکات خانەوادەی قوربانیانی ھێرشێکی رەگەزپەرستی لە سوپەرمارکێتێکی شاری بەفەلۆی نیویۆرک لە ١٤ی ئایار بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.
لە دوای ئەوەی لە ١٤ی ئایار لە ھێرشێکی رەگەزپەرستدا لە سوپەرمارکێتێکی شاری بەفەلۆ ١٠ کەس و لە ٢٤ی نیساندا لە قوتابخانەیەکی شارەدێی ئوڤالدی تەکساس ١٩ قوتابی و دوو مامۆستا کوژران، پرسی "پێداچوونە لە پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک" کەوتبووە رۆژەڤی ئەمریکاوە.
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |