ZNA-هەولێر ئیمانوێل ماکرۆن شەڕ لە ئەوروپایە و دەبێت بەرگری لە خۆمان بکەین
بهپێی تۆڕی ههواڵی سكای نیوز، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لهمیانی کردنەوەی پێشانگایەکی پیشەسازی بەرگریدا له وڵاتهكهی رایگهیاند، شەڕ لە ئەوروپایە و ئەوروپییەکان دەبێت بەرگری لە خۆیان بکەن، بهوتهی ئهو هێرشی سەربازی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراینا كاریگهری لهسهر ئهوروپا دهبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئەوروپا چیتر "ساویلکە نییە" و دەستیکردوە بە بەهێزکردنی توانای بەرگریی، سوپا و پیشەسازی بەرگریی خۆی، پێویستمان بە ئەوروپایەکی بەهێزە بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاژاوەیەی کە جیهانی گرتووەتەوە.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |