English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەسایەتیەكی نزیك لەسەدر: موقتەدا سەدر لەسیاسەت كشاوەتەوە
2022-06-14 [09:02 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر، ئەحمەد ئەلموتەیڕی رایگەیاند، موقتەدا سەدر لە سیاسەت کشاوەتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە سەدر خۆی كردووەتە قوربانی عێراق.

 

 
موتەیڕی، کە بە نزیکترین کەسایەتییەکان لە موقتەدا سەدر دادەنرێت لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لە راگەیەندراوەکەی ئەحمەد ئەلموتەیڕی دا ھاتووە:
"نیشاندانی قوربانی و کشانەوەی موقتەدا سەدر لە سیاسەت و جێھێشتنی کورسیی پەرلەمانتارەکانی بۆ کەسانی گرووپە سیاسییە رکابەرەکان، مانای ئەوە دەدات کە خۆی کردووەتە قوربانی عێراق".

رەوتی سەدر، لە ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووی لە کۆی گشتی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران زۆرترین کورسی بەدەستهێنا و بووە براوەی هەڵبژاردنەکان.

ئەو گوتیشی، بەھۆی ناکۆکی لە نێوان چوارچێوەی ھاوئاھەنگی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە و رەوتی سەدر نەیتوانی حکوومەتی نوێ پێکبھێنێ.

سەدر، کە چەندین جار ئاماژەی بەوە کردبوو کە ھاوپەیمانی لەگەڵ رکابەرە پاڵپشتیکراوەکانی لەلایەن ئێرانەوە پێکناھێنێت، ھاوپەیمانییەتێکی سێ قۆڵی بەناوی "رزگارکردنی نیشتمان"ی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوپەیمانێتی سەروەری سوننەکان پێکھێنابوو.

 

 
سەرەڕای ئەم ھاوپەیمانێتییە، سەدر کە نەیتوانی ئەنجام لە ھەوڵەکانی بۆ پێکھێنانی حکومەت بەدەست بھێنێت داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران کردبوو کە دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بکەن.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد حەلبوسیش دەستلەکارکێشانەوەی ٧٣ پەرلەمانتارەکەی قبوڵ کردووە.

 





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad