English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی شیر
2022-06-14 [09:46 AM]

ZNA : هەولێر


شیر یەکێک لەو مادە خۆراکییە گرنگەکانە بۆ هەموو تەمەنەکان چونکە یارمەتیدەری هەرسی خۆراکەکانە و مەوادی خۆراکی ناو جەستە هاوسەنگ دەکات و وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت. لەم بابەتەدا باس لە باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی شیر دەکرێت. بەیانیان: بەیانی زوو بەگشتی باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی شیر، چونکە جەستە لە ماوەی رۆژدا چالاک دەکات و هەروەها خواردنەوەیەکی تەندروست و کەم چەورییە و کالیسیۆمی جەستە دابین دەکات. شیر هەروەها بەشێک لە پرۆتینە پێویستەکانی جەستە دابین دەکات و ئەمەش بۆ وەرزشوانان کە دەیانهەوێ قەبارەی جەستەیان گەورە بکەنەوە زۆر پێویستە. ئێواران: خواردنەوەی شیر لە کاتی ئێوارەدا، بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە چونکە وزەی کەسانی بەساڵاچوو بەرز دەکاتەوە و مناڵان بەهێز دەکات. خواردنەوەی شیر بە رێکوپێکی لەکاتی ئێوارەدا هەروەها ئێش و ئازارەکانی جەستە بۆ نموونە کێشەکانی چاو و بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە. لەدوای ژەمە خۆراکەکان: خواردنەوەی شیر لەدوای ژەمە خۆراکەکان یارمەتی بە پرۆسەی هەرسی خۆراک دەگەیێنێت. هەرگیز نابێ لەماوەی ژەمە خۆراکەکاندا شیر بخۆنەوە چونکە هەرسی خۆراک خاو دەکاتەوە و واباشە لەدوای ژەمە خۆراکەکان بیخۆنەوە. شەوانە: خواردنەوەی شیر لە کاتە جۆراجۆرەکاندا، ئاسەواری جۆراوجۆری لەسەر جەستە هەیە. خواردنەوەی شیر لە شەودا جەستە ئارام دەکاتەوە و وادەکات باشتر بخەون. هەروەها ماندوویەتی و سترێس لەماوەی شەودا لە جەستە دوور دەخاتەوە. *هەرگیز لەکاتی ژەمی نانی نیوەڕۆدا شیر مەخۆنەوە چونکە ئیشتیای خواردنی خۆراک کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێ ئاسن و ئەو مەوادەی لەناو گۆشتدان هەڵمژێت.





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad