|
هەولێر : ZNA ترۆزی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕوه‌کیه‌کانی وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه لای میڵه‌تی کورد، له هه‌مان کات به جۆرێک له خۆراکه به سوده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. ترۆزی بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک K ,C ,A ,E له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز، کالسیۆم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن. دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوده‌کانی ترۆزی بڵاوكردوەتەوە. 1. پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه گرتن له قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕجیمدا. 2. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا و دابه‌زینی فشاری خوێن. 3. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا و ڕێگه‌گرتن له توشبون به نه‌خۆشی شه‌کره. 4. خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سکبونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان. 5. پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان. 6. ڕێگری کردن له وشک بونه‌وه‌ی له‌ش و تینویه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان. 7. خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک. 8. نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ. 9. ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری. 10. به‌هێزکردنی موه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بون و هه‌ڵوه‌رینی قژ. 11. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچولۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌موچاو. زیانه‌کانی زۆر خواردنی ترۆزی: 1. زیادکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌خت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن. 2. هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی و بێهێزی. 3. سک چون و ئاوسانی سک.
ئەم هەواڵە 1147جار خوێندراوەتەوە |