English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ڤیتامینی دڵخۆشی میزاج باشتر دەکەن
رێکلام
2022-06-14 [04:14 AM]

ZNA : هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ ئاشكرایکردووە کۆمەڵێك لە ڤیتامین و کانزاکان کاریگەرییان لەسەر میزاج دەبێت و دەبنە هۆی دڵخۆشبوون. ماڵپەڕی "امارات الیوم" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو ڤیتامینانە کردووە کە کاریگەرییان لەسەر میزاج دەبێت و نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکەنەوە، بەم جۆرە: هاندەر (دۆبامین): وێرای ئەوەی ڤیتامین Cهانی دروستکردنی سیرۆتۆنین نادات وەك ڤیتامین B بەڵام توێژینەوەکان ئاشكرایان کردووە کە پەیوەندییەکی زۆر هەیە لە نێوان ڤیتامین C و باشبوونی میزاج، چونکە ئەم ڤیتامینە رۆڵی هەیە بۆ زیادبوونی هەستی دڵخۆشبوون، ئەم ڤیتامینەش بەڕاددەیەکی زۆر لە پرتەقاڵ، بیبەر، تەماتە و سەوزەواتە گەڵاییەکاندا هەیە. ئۆمێگا-٣ یەکێکە لە ترشە چەورییە ناتێرەکان کە رۆڵی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین کە بەرپرسە لە هەستکردن بە دڵخۆشی و چاکبوونی میزاج، بە پلەی یەکیش کە خواردنە دەریاییەکان و چەرەزاتدا هەیە. B12: ئەم ڤیتامینە چەندین سوودی گرنگی هەیە کە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی و باشکردنی کاری ئەندامەکان، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ دروستکردنی خانەکان و شانەکان و باشترکردنی تەندروستی مێشک و سەلامەتی دەمارەکان، هەروەها میزاج باشتر دەکات و نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 2425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad