ZNA- هەولێر
کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن بایدن مانگی داهاتوو سەردانی سعوودیە و ئیسرائیل دەکات، گوتی، ئێستا ناتوانم شتێکی لەم جۆرە پشتڕاست بکەمەوە.
کارین ژان پیێر، دەڵێت بەڵام لە پلاندانان بۆ رێکخستنی ئەم سەردانە بەردەوامین و بۆ کۆبوونەوەی بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە دەرفەتێکی دەزانین.
لە وڵامی ئەم پرسیارانەی بە پێداگیرییەوە لەناوبراوکران کە داخۆ ئامانجی سەردانەکە لەبارەی تاوتوێکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە.
ژان پیێرگوتی، لێکدانەوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سعودیەکان کە گوایە تەنیا لەبارەی نەوتە، هەڵەیە و لە سەردانانەكەدا تاوتوێ چەندین بابەتی جۆراوجۆر دەکرێت.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |