English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Jurassic World Dominion لە سینەماکاندا
2022-06-13 [11:05 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی "Jurassic World Dominion" لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی 15 وڵاتی جیهاندا، توانی 55 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەست بێنێت.

لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە 10 هەزار هۆڵی سینەمایی نمایشکرا، لەوانە لە سینەماکانی مەکسیک، کۆریا، بەڕازیل، ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا.

"Jurassic World Dominion"سەشەم بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵە لەبارەی دایناسۆرەکان.

 

داهاتی یەکەم هەفتەی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی جیهاندا 398 ملیۆن و 121هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

 

داهاتی فیلمەکە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 143 ملیۆن و 370 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 245 ملیۆن و 750 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە وادەی بڵاوکردنەوەی خۆی دواکەوت، لە دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad