English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزە ئەمنیەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لەو دوو پارێزگایە ئەنجام دەدەن
2022-06-15 [08:08 AM]

ZNA-هەولێر


 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هاوبەش لە پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین دەستیان پێکرد بۆ راوەدوونانی چەکدارانی  داعش لەو پارێزگایانە. 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-06-2022، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد: بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی فراوان دەستیپێکرد؛ بە بەشداری هێزەکانی سوپا و فەرماندەییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین، سامەڕا و دیالە، لەگەڵ بەشداریی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە میحوەرەکانی دیالە، سەلاحەدین و رۆژهەڵاتی دیجلە و هێزی ئاسمانیی عێراق و هێزی ئاسمانیی سوپا، ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە پشکنینی ناوچەکانی دۆڵی عوزێمە لە پارێزگای دیالە. 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی گوتیشی: هەر ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی فراوان و هاوبەش لە ناوچەکانی باکووری شارۆچکەی شارەبان و حەوزی رووباری دیالە دەستیپێکرد، بە بەشداری فیرقەی یەکەمی سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی و پشتیوانی هێزی ئاسمانیی سوپا.





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad