English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڵگەفیلمیک لەبارەی جۆنی دێپ و ئەمبەر هێرد بڵاودەکرێتەوە
2022-06-14 [05:32 AM]

ZNA – هەولێر


تۆڕیHulu  بەڵگەفیلمێک لەبارەی هەردوو ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی جۆنی دێپ و ئەمبەر هێرد بڵاودەکاتەوە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی هاوژینیان و تاوەکو جیابوونەوە و رووبەڕووبوونەوەیان لە دادگە.

ئەم بەرهەمە بەناوی "لە خۆشەویستییەوە بۆ رقلێبوونەوە"یە و باس لە گرنگترین وێستگەکانی پەیوەندی ئەو دوو ئەکتەرە دەکات.

لەم بەڵگەفیلمەدا، پشت بە چەند دیمەنێکی تۆمارکراو و بەشداریان لە پرۆگرامە تەلەڤزیۆنییەکاندا بەستراوە، هەروەها دیمەنەکانی نێو دادگە.

لە دوای جایبوونەوەی ئەو دوو هاوژینە، ئەمبەر هێرد وتارێکی بڵاوکردە و خۆی وەک یەکێک لە قوربانیانی توندوتیژی خێزانی نیشاندا، لە بەرامبەردا دێپ سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرد و داوای قەرەبووی 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کرد.

بڕیاری دادگە لە بەرژەوەندی دێپ بوو و بڕیاردرا بە تاوانی ناوزڕادنەوە، هێرد 15 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بە دێپ بدات و لە بەرامبەردا دێپیش دوو ملیۆن دۆلاری پێبدات.





ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad