English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی داوای لەھێزە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەخەڵک بگرنە ئەستۆ
2022-06-15 [08:42 AM]

ZNA-هەولێر



مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەھێزە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەخەڵک و میللەت بگرنە ئەستۆ.

کازمی لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا  رایگەیاند: لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کەوتنی موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بەبیر دێنینەوە کە ئەو ساتانە بانگمان دەکەن بۆ ئەوەی لە ھۆکارەکانی ئەو رووداوە بکۆڵینەوە بۆ خۆ بەدوورگرتن لەوەی کە ھەشت ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، گوتیشی: ستایشی دانایی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی و ھەڵوێستی ئازایانەی دەکەین.

کازمی گوتیشی: ئەمڕۆ دەبێت بیر لە ئێستا و داھاتوومان بکەینەوە و فێربین لەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوە و بە ھەموو وزەیەکمانەوە کار بۆ داھاتووی نەوەکانمان بکەین.

ئەو جەختیشی لەوە کردەوە:  ڕۆژانە چاودێری ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و ئەمنییەکان دەکەم و  ھێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە عێراق و عێراقییەکان.

راشیگەیاند: من ناچمە ناو گفتوگۆی سیاسی و پێویستە ھێزە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر گەل و وڵات بگرنە ئەستۆ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیشی کردەوە: کە حکومەت ڕووبەڕووی دژوارترین بارودۆخ بوویەوە و توانی بە ڕێکارە قورس و گرنگەکان زاڵبێت بەسەریاندا کە سەرکەوتوویی سەلماند، ھەروەھا کەسانێک ھەن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ھەوڵدەدەن توندوتیژی و ئاژاوە دروست بکەن ئەمەش قبوڵناکرێت و دەکەونە بەرامبەر لێپرسینەوەی یاساییەوە.

کازمی ئەوەشی گوت: کەسانێک ھەن کە ڕاگەیاندن بەکاردەھێنن بۆ بانگەشەی توندوتیژی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی ھاوڵاتیان و داواشی لە ھەمووانکرد کە فریو نەدرێن و نەکەونە ژێر کاریگەری ئەم جۆرە بانگەشانە و دەبێت ھەموان ئارامبگرن و ژیرانە و عەقڵانی بیربکەنەوە و ئەولەویەت بدەنە بەرژەوەندی عێراق و عێراقیەکان.
لەکۆتایی قسەکانیدا گوتی: حکومەت پێویستی بە بودجە و سەقامگیری ھەیە بۆ ئەوەی پرۆژەکانی بەردەوام بێت بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و سەقامگیرکردنی باری گوزەرانی ھاوڵاتیان





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad