ZNA – هەولێر
لە کاتێکدا لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی، فیلمی ئەنیمەیشن Lightyear قەدەخە دەکرێت، بەڵام لە هەڵسەنگاندنێکدا دەنگی زۆری بەدەستهێنا. لە هەڵسەنگاندنەکەدا، 84 رەخنەگر بەشداربوون و توانی 84٪ دەنگەکان بەدەست بێنیت. وڵاتی ئیمارات نمایشکردنی فیلمی ئەنیمەیشن Lightyear لە سینەماکانی ئەو وڵاتە قەدەخە دەکات و هۆکارەکەش بوونی بابەتی هاورەگەزخوازییە لەم بەرهەمەدا. نووسینگەی رێکخستی راگەیاندن لەو وڵاتە رایگەیاند، بە هۆی نەگونجاوی دیمەنی فیلمەکە لەگەڵ بنەماکانی کۆمەڵگەی عەرەبی، رێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەو وڵاتە نادرێت. جگە لە ئیمارات، ژمارەیەک وڵاتی دیکەی کەنداو رێگەیان بە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە نەداوە. بڕیاربوو ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە لە 16 ئەم مانگە لە تەواوی سینەماکانی ئیمارات نمایش بکرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad