ZNA – هەولێر لە دوای نمایشکردنی شانۆگەری "دوا رۆژەکانی بابلۆ" لە سلێمانی، بڕیارە ئەمڕۆ نمایشکردنی لە هەولێر دەستپێبکات.
شانۆگەرییەک 55 رۆژ لە دوو هۆڵی جیاواز لە سلێمانی نمایشکراوە و زیاتر لە 26 هەزار بینەری هەبووە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی شوان کەریمە و هەریەک لە رێشان حەمۆ و رووبار خالید رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
شانۆگەرییەکە ئەمڕۆ کاژێر شەشی ئێوارە لە هۆڵی میدیا نمایشدەکرێت و ئامادەبوون لە نمایشەکە بە بلیت دەبێت و بڕیارە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |