ZNA-هەولێر دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی گەیشتنی یەکەم کاروانی حاجیانی لە رێگەی گەشتی ئاسمانیەوە بۆ خاکی سعودیە ڕاگەیاند.
پێشتر ھێڵی ئاسمانی عێراق لە سەرەتای ڕۆژی سێشەممەوە، یەکەم گەشتی خۆی بۆ گواستنەوەی حاجیانی عێراقی بۆ خاکی سعودیە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە عەباس عومران زوبەیدی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: یەکەم گەشتی حاجیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە دەستی پێکرد کە تایبەتە بە گواستنەوەی ٣٤٨ حاجی یەکەم کاروان گەیشتە شاری مەدینە منەوەرە.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |