هەولێر : ZNA
ئەو کەسانەی توشی سکچوون بوون پێویستە گرنگی بە جۆرییەتی خواردنەکانیان بدەن، بۆ ئەوەی زووتر لەو نەخۆشییە چاک ببنەوە و لە زیانەکانی بەدوربن. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەو خواردن و خواردنەوانە کردووە کە لە کاتی سکچووندا بخورێن، ئەوانیش: یەکەم: ماست، سەرچاوەیەکی باشی پڕۆبایۆتیکەکانە کە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا بەسوودەکانی ناو ڕیخۆڵە دەدات جگە لە بوونی بڕێکی باش لە ئاو و خێرا هەرسکردنی . دووەم: مۆز، بە هۆی ئاسان هەرسکردنی و بوونی بڕێکی باش ماددەی پێکتین کە جۆرێکە لەو ماددە ڕێشاڵیانەیە کە بە ئاسانی دەتوێنەوە، ماددەی ئەنیولین کە دەوڵەمەنده بە پڕۆبایۆتێکەکان بێجگە لە بوونی کانزای پۆتاسیۆم . سێیەم: پەتاتەی کوڵاو یان برنجی کوڵاو بێ تێکردنی زەیت یا ڕۆن. چوارەم: شۆربای مریشک یان ئاوی مریشک ( پێویستە پێستەکەی لاببرێت پێش کوڵاندنی)، سینگی مریشک یان قەل یان قاز بە کوڵاوی . پێنجەم: بلوبێری و شلیک و تووتڕک . شەشەم: هەرمێ و سێو: دوای لێکردنەوەی توێکڵەکەی لەگەڵ شەرەبەتی فرێشی هەرمێ و سێو و کێوی . حەوتەم: چای گوڵەبەیبوون و چای نەعنا و چای زەنجەبیل و گیراوەیجاترە . هەشتەم: شۆڤان
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad