English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووسیا: کۆگایەکی چەکی ناتۆی وێرانکردووە
2022-06-15 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕووسیا دەڵێت کۆگایەکی ئەو چەکانەی لە هەرێمی لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا وێرانکردووە کە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆوە بە ئۆکرانیا دراون.

ڕایشیگەیاند کۆگاکە تەقەمەنی تێدا بووە و هەندێک لە تەقەمەنییەکان ئامادەکراون تاوەکو بۆ هاویتزەری ئێم777 ی ئەمەریکی بەکاربهێندرێن.

لەلایەکی دیکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕووسیا دوا وادەی خۆبەدەستەوەدانی بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی دیاریکرد، بەڵام هێزەکانی ئۆکرانیا بێ گوێدانە دوا وادەکە بەردەوامن لە شەڕکردن. هاوکات وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بڕۆکسل کۆدەبنەوە و تاوتوێی ڕەوانەکردنی چەکی قورسی زیاتر دەکەن بۆ ئۆکرانیا.

ڕووسیا بە هێزەکانی ئۆکرانیای وتووە کە لە وێستگەی کیمیایی ئازۆتی شاری سیێڤیێرۆدۆنێستکەوە بەرگری دەکەن لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە " واز لە بەرهەڵستییە بێ ماناکەیان بهێنن و چەکەکانیان دابنێن."

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوبەرایەتی بەرگری نیشتیمانی ڕووسیا میخایل میزینتسێڤەوە بڵاویکردەوە ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی کە لە وێستگەکەدا خۆیان حەشارداوە لەڕێی ڕێڕەوێکی مرۆییەوە دەگوازرێنەوە.

ئۆکرانیا دەڵێت زیاتر لە 500 هاوڵاتی مەدەنی لەگەڵ سەربازە ئۆکرانییەکاندا لە وێستگەی کیمیایی ئازۆت خۆیان حەشارداوە، هێزەکانی ئۆکرانیا ماوەی چەند هەفتەیەکە ڕووبەڕووی بۆردومان و هێرشەکانی ڕووسیا بوونەتەوە بۆ سەر وێستگەکە.

فەرمانڕەوای هەرێمی لوهانسک سێرهێی گایدای کە سیێڤیێرۆدۆنێتسک یەکێکە لە شارەکانی ئەو هەرێمە وتی " ڕەوشەکە قورستر دەبێت، بەڵام هێزەکانمان لە یەک کاتدا دوژمنییان لە سێ ئاڕاستەوە ڕاگرتووە."

وتی " ئەوان بەرگری لە سیێڤیێرۆدۆنێتسک دەکەن و ڕێگە بە ڕووسییەکان نادەن پێشڕەوی بکەن بۆ ناو لیسیچانسک." شارۆچکەی لیسیچانسک لەوبەری ڕووباری سیڤێرسکی دۆنێتسەوەیە و هێشتا لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیادایە.

وتی " بەڵام ڕووسییەکان نزیکن و دانیشتوانەکە دەناڵێنن و ماڵەکان وێران دەکرێن."

لوهانسک و دۆنێتسک سەر بە هەرێمی دۆنباسن لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەیەوێت کۆنتڕۆڵییان بکات، بەشێکی لوهانسک لەژێر دەسەڵاتی جیاخوازەکاندایە کە لەلایەن ڕووسیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت.





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad