English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و سعودیه‌ مانۆڕێكی سەربازیی زەمینی ھاوبەشیان ده‌ست پێكرد
2022-06-15 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌پێی ئاژانسێكی هه‌واڵێكی سعوودیە، مانۆڕێکی سەربازیی زەمینی ھاوبەش بەناو "برایانی عەرەب" لەگەڵ عێراق راگه‌یه‌نرا.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی سعوودیە (SPA)، ئەو مانۆڕەی دوێنێ لە ناوەندی مەشقی شازادە خالید بن سوڵتان لە باکووری سعوودیە دەستی پێکردووە نۆ رۆژ دەخایەنێت.

فەرماندەی ناوچەی باکووری سوپای سعوودیە، لیوا روکن ساڵح بن ئەحمەد ئەلزەھرانی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی مانۆڕەکە پێشخستنی ھەماھەنگی و دابینکردنی ئاڵوگۆری ئەزموونە لە بواری سەربازیدا لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.

زەھرانی، باسی لەوەش کرد کە مانۆڕەکە لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ھێزە چەکدارەکانی سعوودیە دایە کە لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و دۆست جێبەجێی دەکات، بەڕێوەچووە.

پێشکەوتنە بەرچاوەکانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لەم ماوەیەی دواییدا جێگەی سەرنجە. ئەم پێشکەوتنە لە سەردانی یەکتری شاندی باڵای سەربازیی و ئەو رێککەوتنانەی کە لە بواری ئاسایشدا واژووکراوە و مانۆڕی ھاوبەشدا دەردەکەوێت.





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad