ZNA-هەولێر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، سێزدە پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن، كە پرۆژەكان بوارەكانی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و دروستكردنی باخچە و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی دەگرنەوە.
بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانیی دهۆك، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی (٢٩٥،١١٣،٠٠٠)دینار، پرۆژەكان بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بەپێی ڕیزبەندی پلانی پرۆژەكانی شارەوانیی دهۆك لە سەنتەری شارەكەدا جێبەجێ دەكرێن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |