English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی بەنزین کۆنتڕۆڵ دەکەین
2022-06-15 [06:30 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پشتیوانیکردنی نرخی بەنزینەوە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکان نرخی بەنزین کۆنتڕۆڵ دەکات و بەشێکی زۆری "رسومات" و باجەکان لەسەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵدەگرێت و کار ئاسانی زیاتر پێشکێش بە هەموو کۆمپانیاکان دەکات بە مەبەستی هێنانی بەنزین.

 

رۆژی چوارشەممە، 15-6-2022، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین و رێگەگرتن لە گرانبوونی زیاتری، راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: "لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی بەنزین، كە گرانبوونی نرخەكەی لە ئاكامی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی و پابەندنەبوونی حكومەتی عێراق بەناردنی ئەو بڕە بەنزینەی كە بۆ هەرێمی كوردستانی بەنرخێكی دیاریكراو دەینارد، دروست بووە."

 

هەروەها لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەوەش هاتووە: "وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتییان دڵنیادەكاتەوە كە لەڕێگەی پاڵپشتیی نرخی بەنزین و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو رێكارێك دەگرێتە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكاندا."

 

سەبارەت بە رێگەچارەکان و میکانیزمەکانی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە "بۆ ئەم مەبەستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتیی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كارئاسانی پێشكێش بە هەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالیتیی بەنزین و تەندروستیی هاوڵاتییان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت، هاوڵاتییانیش دڵنیادەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنتڕۆڵی نرخەكان دەكەین."

 

روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت ماوەیەکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. بەشێوەیەک نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە دۆلارێک نزیکبووەتەوە.





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad