English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە: حاجیانی ئێرانی نابێت ڤاکیسنی ئێرانیان لێدابێت
حاجیانی ئێرانی/ئەرشیڤ
2022-06-15 [08:31 AM]

ZNA - هەولێر


سعوودیە ڕێگا بە حەج کردنی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانە نادات ڤاکسینی بەرەکەتی بەرهەمی نێوخۆی ئێرانیان وەرگرتووە. سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران ڕایگەیاند، سعوودیە ڤاکسینی بەرەکەتی ئێرانی ڕەتکردووەتەوە لە کاتێکدا و ئەمەش لە کاتێکدایه ٦هەزار و٥٠٠ کەس لەو ئێرانییانەی بڕیارە ئەمساڵ بۆ حەج بەڕێ بکرێن ئەم ڤاکسینەیان وەرگرتووە. هەروەها سعوودیە ڕێگا بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نادات لە نێوخۆی ئێرانەوە دەرمانی پێویست بۆ حاجییەکان بەڕێ بکات و کاروانی حەجی ئێران دەبێ دەرمانی پێویستیان لە سعوودیە دابین بکەن. بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران، ئەمساڵ نزیک چل هەزار هاووڵاتیی ئێرانی لە حەج‌کردندا بەشدار دەبن.



ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad