English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر: لە پرۆسەی سیاسی دەکشێینەوە و پاشگەز نابینەوە
2022-06-15 [08:41 AM]

ZNA_ ھەولێر



موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە حەنانە لەگەڵ ئەندامانی کوتلەی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە و رایگەیاند، لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە پاشگەز نابینەوە.

دوای ئەوەی نوێنەرانی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیان لەکارکێشایەوە، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لەگەڵیان کۆبوویەوە.

بە گوێرەی زانیارییە بەراییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا، موقتەدا سەدر سووربووە لەسەر کشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق و دەستھەڵگرتنیان لە ئەرکی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران.

لەو بارەیەوە، نوێنەری دەستلەکارکێشاوەی کوتلەی سەدر، حەیدەر ماچی لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "ھیچ گەڕانەوەیەک نییە لەگەڵ گەندەڵکاران".





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad