English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن نێوەڕاستی مانگی داهاتوو سەردانی ئیسرئیل و سعوودیە دەکات
جۆ بایدن سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا
2022-06-15 [09:06 AM]

ZNA - هەولێر


بەگوێرەی راگەیاندراوێکی دیوانی شای سعوودیە، بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم سەردانیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی داهاتوو سەردانی سعوودیە بکات. بایدن لەسەر بانگهێشتی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە، بە ئامانجی ە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانیان و هاوبەشی ستراتیژییانە، سەردانی سعوودیە دەکات. بەگوێرەی ئەم راگەیەندراوە، بایدن لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە و محەمەد بن سەلمان، جێنشینی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە و باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسیی وستراتیژییەکانیان دەکەن و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن. بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکە، رۆژی دووەمی سەردانی بایدن، لووتکەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو، بە ئامادەبوونی، مەلیک عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بایدنیش لەو لووتکەیە ئامادە دەبێت. بایدن لەم سەردانەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سەردانی ئیسرئیلیش دەکات.



ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad