English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن کێشی منداڵە ساوایەکەت زیاد دەکەیت؟
رێکلام
2022-06-16 [10:36 AM]

ZNA : هەولێر


دایکان ئارەزوو دەکەن منداڵەکانیان جەستەیەکی تەندروستیان هەبێت و لاواز نەبن و ھەردەم پێیانخۆشە کێشی منداڵەکەیان باش بێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دایکان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن: • خۆراکی قورس بە منداڵەکەت مەدە، بەتایبەتی ئەگەر تەمەنی لە ٦ مانگ بچووکتربوو ، چونکە ئەم خۆراکانە ڕێژەی کالۆریان کەمترە. • پێویستە دایکەکە لە تەنیشت منداڵەکەی بخەوێت، چونکە دەبێتەھۆی زیادبوونی شیری دایک و پێدانی بە منداڵەکەی. • لەشی منداڵەکە بشێلە چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ھەرس کردنی خواردنەکە. • تا دەکرێت ڕۆژانە منداڵەکە لەباوەش بگرە و ھاتووچۆی پێبکە و با پێستی بەر پێستت بکەوێت، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ زیاد بوونی کێش. • بەردەوام شیر بە منداڵەکە بدە و وا باشترە لە ھەر دوو کاتژمێر جارێک شیری پێبدەیت. • ڕێگە بە منداڵەکەت بدە، با شیری لایەکی مەمکت بە تەواو بخوات و ئینجا لایەکی دیکە بخوات و پێویستە پەلە پەلی لێ نەکەیت و بە ئەسپایی خۆی ئەو کارە ئەنجام بدات. • لەکاتی شیردانی سروشتی، مەمکت بشێلە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی شیرەکە بە منداڵەکەت بگات.





ئەم هەواڵە 2335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad