English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فۆلیک ئەسید "Folic Acid" چییە؟ وە چ گرنگییەکی هەیە بۆ ئافرەتان؟
رێکلام
2022-06-16 [01:51 AM]

هەولێر : ZNA


"فۆلیک ئەسید" پێکهاتەی سەرەکی ڤیتامین B یەکانە، بەتایبەت ڤیتامین (B9) ڤیتامینێکە بەچارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت، کە چەندین کرداری گرنگ لە لەشدا جێبەجێ دەکات. ـ بە شێوەیەکی سرووشتی لە زۆر خواردندا دەدۆزرێتەوە و بوونی هەیە. ـ لە دابەشکردنی خانەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت، هەروەها لە دروستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن ڕۆڵ دەگێڕیت. ـ ڤیتامینێکی زۆر گرنگە کە لە ئاستی پێویستدا بەکار دەهێنرێت. ـ بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجامدراون پێویستە ئافرەت مانگێک پێش ئەوەی دووگیان بێت، دەبێت ڕێژەی تەواوی ترشی فۆلیک بخوات وە لەسەربەکارھێنانیشی بەردەوام بێت تاوەکو چوارھەفتەی سەرەتای دووگیانی. ـ مێتابۆلیزمی دروستبوونی فۆلیک ئەسید لە (جگەردا) هەیە واتە جگەر دروستی دەکات، یارمەتی جەستە دەدات بۆ دروست بوون و وە پاراستنی خانە نوێیەکانی جەستە، یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانکاریەکانی DNA کە هەندێک جار بەهۆی گۆڕانکاری DNA کەسەکە تووشی شێرپەنجە دەبێت. سوودەکانی بۆ ئافرەتان: ١- فۆلیک ئەسید یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کۆرپەکەت لەو کەمووکوریانەی لە کۆئەندامی هەستە دەماردا دروست دەبن بەتایبەتی بۆ بڕبڕەی پشت و مێشکی منداڵەکە . ٢- بۆ بەهێزکردن و درێژبوونی گەشەی قژ و نینۆک زۆر بەسوودە. ٣- بۆ ئەو ئافرەتانەی کێشەی لەبارچوونی منداڵیان هەیە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ بەرگری کردن لە بوونی پێشوەختەی منداڵ. ٤- منداڵەکە دەپارێزێت لە توشبوون بە ئۆتیزم. ٥- یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات کە منداڵەکەی بە سروشتی لە دایک ببێت. ٦- پێویستە ئافرەتان گرنگی بە نانی بەیانی بدەن چونکە نانی بەیانی بەشێکی زۆری مادەی فۆلیکی تێدایە کە یارمەتی دەری دروستبوونی فۆلیک ئەسیدە. ٧- ئەو کەسانەی دایەت دەکەن بۆ دابەزاندنی کێشیان، پێویستە ڕۆژانە (کوپێک شیر) بخۆنەوە کە یارمەتی دەرە بۆ دەستکەوتنی بڕێکی باشی فۆلیک ئەسید. ٨- لەکاتی سووڕی مانگانە ئافرەتان پێویستیان بە فۆلیک ئەسید هەیە، چونکە پارێزگاری دەکات لە خوێنبەربوون یاخود پارێزگاری دەکات لە درێژبوونەوەی ماوەی سووڕی مانگانە. ٩- زۆربەی کات ئافرەتان تووشی خاڵ و لەکەی سەرپێست دەبن یاخود توشی کێشەی گۆڕانی پێست یان ئەو ئافرەتانەی دەکەونە تەمەنەوە خاڵ لەسەر ڕووخساریان دروست دەبێت، فۆلیک ئەسید یارمەتی دەدات لە چارەسەرکردنی گرفتی پێست. ١٠- بۆ ئەو ئافرەتانەی کە دووچاری دابەزینی فشاری خوێن دەبن (زەخت دابەزین) فۆلیک ئەسید بە چارەسەرێکی گونجاو دادەنرێت. سەرچاوەکانی دەستکەوتنی (فۆلیک ئەسید): (کاڵەک مۆز ترێ شووتی ئەڤۆکادۆ لیمۆ پرتەقاڵ بڕۆکلی قەڕنابیت فاسۆلیا بەزالیا گوڵەبەڕۆژە شیر) تێبینی:ـ نابێت بڕێکی زۆر لە "فۆلیک ئەسید" بخورێت چونکە کاریگەری نێگەتیڤ دروست دەکات لەسەر جەستە (خواردنی حەبی فۆلیک ئەسید دەبێت بە ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بێت).





ئەم هەواڵە 2557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad