ZNA - ههولێر
لە ناوچەی باشاکشەهیر لە ئیستانبوڵ مینی پاسێک راگیرا و ٢٨ کۆچبەری نایاسایی کە هاووڵاتیی ئەفغانستانی بوون لە مینی پاسەکەدا دهستگیر کران.
تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش دوای ئەوەی مینی پاسەکەیان خستە ژێر چاودێری، لە ئاراستەی ئەدیرنە لە ئۆتۆبانی بەری ئەورووپا مینی پاسەکەیان راگرت.
لەنێو مینی پاسەکەدا ٢٨ هاووڵاتیی ئەفغانستانی دەستگیر کران کە ١٠یان منداڵ بوون. شۆفێری مینی پاسەکە و کەسێکی دیکە کە گومان دەکرێت چاوساغی بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان کردبێت دەستگیر کران.
لە مینی پاسەکەدا پەیژە، ٢٦ کیسە خەو، دوو مۆبایل و دوو هەزار و ٥٥٥ لیرەی تورکی دۆزرانەوە.
زاندراوە ئەو کۆچبەرە نایاساییانە بەر لەوەی رەوانەی پارێزگاکانی نزیک سنوور بکرێن لەو ماڵانەدا هێڵدراونەتەوە کە هیچ مەرجێکی تەندروستییان تیادا نییە و زۆر زیاتر لەو ژمارەیەیش سواری ئۆتۆمبێل کراون کە دەشێت لە ئۆتۆمبێلێکدا جێیان ببێتەوە.
زانیاری دراوە لەبارەی ئەوەی کە کۆچبەرە نایاساییە دەستگیرکراوەکان لە رێگای ناسیاوەکانیانەوە پەیوەندییان بەو کەسانەوە کردووە کە لە تورکیا کۆچبەرانی نایاسایی دەگوازنەوە و بۆ ئەوەی بشگەن بە ئەورووپا هەزار بۆ پێنج هەزار دۆلاریان داوە.
کاروباری ئیداری بە تۆمەتی "قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران" لەگەڵ دوو تۆمەتبار ئەنجام دراوە و بە پێدانی ٧٢ هەزار و ٧٢ لیرەی تورکی سزا دراون.
AA
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |