ZNA:هەولێر شێخ نەوزاد كامل ،بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند : بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری تری شایستە داراییەكانی جووتیاران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە بەم شێوەیە:
پارێزگای سلێمانی (بڕی نۆ ملیار دینار ) .
پارێزگای هەولێر (بڕی حەوت ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار) .
پارێزگای دهۆك بڕی ( شەش ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار).
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا كە بڕیارە دوای تەواو بوونی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان بڕە پارەكە بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |