ZNA:هەولێر یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا نرخی سوو بە بڕی 75 خاڵی سەرەکی بەرزکردەوە، کە ئەوە بەرزترینە لە 28 ساڵی رابردوویدا.
بە گوێرەی ئەو بڕیارەی یەدەگی فیدراڵی نرخی سوو لە نێوان سەدا 1.5 تاوەکو سەدا 1.75 دەبێت، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای قەیرانی کۆرۆنا لە مانگی ئاداری 2020ـەوە.
بە گوێرەی پێشبینی بەرپرسانی یەدەگی فیدراڵی، نرخی سوو تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئاستی سەدا 3.4 بەرزدەبێتەوە. ئەو رێژەیەش سەدا 1.5 زیاترە بەراورد بە پێشبینییەکانی مانگی ئاداری رابردوو.
هەروەها شارەزایان پێشبینی دەکەن نرخی سوو لە ساڵی 2023 بۆ سەدا 3.8 بەرزبکرێتەوە.
لە هەمان کاتدا یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا پێشبینی دەکات گەشەی ئابووری وڵاتەکە لەمساڵدا سەدا 1.7 بێت، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرا سەدا 2.8 بێت.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |