English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی منداڵێکی 3 بۆ 4 ساڵ بە هۆی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستداوە
رێکلام
2022-06-18 [09:32 AM]

ZNA_ هەولێر


دکتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان تایبەت له‌ سلێمانی راگه‌یاند، لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵێکی 3 بۆ 4 ساڵ بە هۆی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستداوە.

دکتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، منداڵەکە وشکبوونەوەیەکی زۆری هەبووە و کەسوکارەکەشی دەرمانی گیاییان پێدابوو.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 600 کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەری سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە.

پێشتر د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، ترس و گومانییان هەیە ئەم سکچوونەی بە رێژەیەکی زۆر لەناو پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بڵاوبووه‌تەوە، كه‌ پەتای کۆلێرا بێت، بەڵام تا ئێستا لە پشکنینەکان هیچ حاڵه‌تێك دەرنەکەوتووە.

K24





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad